سەرۆکی پەرلەمان شکستی خۆی لە پەسەند کردنی چەند پڕۆژە یاسایەک ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... سەرۆکی پەرلەمان شکستی خۆی لە پەسەند کردنی چەند پڕۆژە یاسایەک ڕادەگەێنێت
رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت "نزیكه‌ی ساڵێكه هیچ نه‌ماوه نه‌یكه‌ین بۆ ده‌ركردنى چه‌ند یاسایه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیاران، به‌ڵام تائێستا نه‌مانتوانیوه ئه‌نجامی بده‌ین و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش به وه‌زیرێك ناكرێت و پیلانی ستراتیژی ده‌وێت".
رێواز فایه‌ق له نووسینێک دا لە هه‌ژماری خۆى له تویته‌ر جه‌ختده‌كاته‌وه، ئه‌ركی پاراستن و دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی پلانی ستراتیژی و زه‌مینه‌ی ته‌شریعی ده‌وێت و ده‌ڵێت "نزیكه‌ی ساڵێكه هیچ نه‌ما بۆ په‌سه‌ندكردنی پێشنیازه یاساكانی (پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، سندووقی بیمه‌ی كشتوكاڵی و رێكخستنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی عه‌لوه‌كان) نه‌یكه‌ین، كه‌چی تا ئێستا پێمان نه‌كراون به یاسا و هه‌رجاره‌ی به‌هۆكارێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م".
باسى له‌وه‌شكردوه، هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم و راگه‌یاندن و خودی هاووڵاتیانیش هه‌ریه‌كه‌یان به‌قه‌ده‌ر توانا و ده‌ستڕۆیشتوویی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی پشكی به‌رپرسیاریەتی پاراستنی به‌رهه‌می خۆماڵییان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌گه‌ر پێكه‌وه ئه‌و پلانه ستراتیژیه و ئه‌و زه‌مینه ته‌شریعیه ئاماده و ئاراسته نه‌كه‌ین، به‌رهه‌م هێنی خۆماڵی هه‌موو ساڵێك ره‌نج به‌خه‌سار ده‌بێت.
سه‌رۆكى په‌رله‌مان روونیشیكردوه‌ته‌وه، گرێیه‌ستەكه به یه‌ك وه‌زاره‌ت و لای یه‌ك وه‌زیر ناكرێته‌وه، به‌رپرسیارێتییه‌كه هاوكارییانه و بە کۆمەڵە و ، ته‌نها ئه‌وكاته ده‌توانین دڵنیایی بده‌ینه به‌رهه‌مهێنی كوردستانی، كه درووشمه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن و كارنامه‌ی حكوومه‌ت بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات به‌كرداریی بخرێته واری جێبه‌جێكردن و سنووره‌كان به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كاڵا و به‌رهه‌مه ده‌ره‌كییه‌دا دابخرێت.