TR KU SO
FB X
Kurdistan

سبەی ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت

سارا
Yazar
📅 01 Ocak 2022 21:50
پەیامی کورد     ...   سبەی ئەم وەزارەتە مووچە وەردەگرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەستپێدەکات و وەزارەتی تەندرووستی ش وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.
ئەمڕۆ شەممە ١ کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەێندراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ڕۆژی یەکشەمە بەرواری ٢٠٢٢/١/٢ مووچەی مانگی ١٢ی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی پێشوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرەڕای ئەوەی هەموو ساڵێک ١/٢ پشووی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی ڕابردوو، بەڵام سبەی یەکشەممە لەو بانکانەی تایبەتن به مووچەی وەزارەتی تەندرووستی کراوە دەبن."
٢٣ مانگی رابردووش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە ٢٠٢١ /١٢/٢٥دەست پێدەکات تا ٢٠٢٢ /١/١، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ دەکەوێتە ڕێکەوتی ٢٠٢٢ /١ /٢و بە وەزارەتی تەندرووستی دەستپێدەکات.
Paylas: