شاخەوان عەبدوڵڵا: بەردەوام دەبین لەسەر ئەرکی چاودێری
پەیامی کورد... شاخەوان عەبدوڵڵا: بەردەوام دەبین لەسەر ئەرکی چاودێری
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەئکید دەکاتەوە ئەنجوومەنی نوێنەران سەرباری نەهاتنە ئارای ڕێکەوتنی سیاسی سەبارەت بە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بەردەوامی بە کارەکانی دەدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە میانەی دانیشتنی ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی نوێنەراندا کە بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆکایەتی و ٥٨ پەرلەمانتار بەڕێوەچووە، شاخەوان عەبدوڵڵا ڕای گەیاندووە، بەردەوام دەبن لەسەر ڕاپەڕاندنی ئەرکی چاودێری و یاسادانان، داواشی لە سەرۆکی فراکسیۆنەکان و هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان کردووە پەلە بکەن لە لێکتێگەیشتن و گفتوگۆکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسی بە ڕوانگەیەکی نیشتمانیانە.