TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێکی بەفروباران بەڕێوەیە

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Aralık 2021 14:50

پەیامی کورد … شەپۆلێکی بەفروباران بەڕێوەیە

كەشناسی عیراق ئاماژەی بەوەداوە کە لەسەرەتای ساڵی داهاتووەوە پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بەفروباران دەکرێت و کە رەنگە بۆ هەفتەیەك كاریگەری شەپۆلەکە بەردەوامی هەبێت.

دەستەی گشتی کەشناسی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە کە بەپێی پێشبینییەکان لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ شەپۆلێکی بارانبارین بە شێوەی پچڕپچر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاکو رۆژی یەکشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە رۆژی دووشەممەوە کە دەکاتە 3/1/2021، پێشبینی بارانبارینی بەلێزمە و تەرزە لەزۆربەی ناوچەكان هەرێمی كوردستان و بارینی بەفرێکی زۆر لە بەشێک لە سەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت.

Paylas: