Kurdistan
پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی تایبەت بە کوردانی خۆراسان لە سلێمانی دەکرێتەوە
پەیامی کورد... پێشانگایەکی فۆتۆگرافیی تایبەت بە کوردانی خۆراسان لە سلێمانی دەکرێتەوە
ئەمڕۆ لە مۆزەخانەی سلێمانی پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ ئیبراهیم سەداقەت دەکرێتەوە کە تایبەتە بە ژیانی کوردەواری کوردانی خۆراسان لە رووی چۆنێتی ژیانیانەوە.
بڕیارە پێشانگاکە چوار رۆژ بخایەنێت و رۆژی یەکەم لە کاتژمێر 3:30 خولەک دەستپێدەکات و رۆژانی دواتریش بەیانیان لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 1ی دوای نیوەڕۆ و عەسرانیش لە کاتژمێر 3 بۆ 7 نمایشدەکرێت.