TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندێکی ئابووری یەکیتی ئەورووپا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سارا
Yazar
📅 17 Mart 2019 16:38

پەیامی کورد  ...  سەرۆكی ژووری بازرگانی ھەرێمی كوردستان گوتی، شاندێكی ئابووری یەكێتی ئەورووپا، ئەمڕۆ دەگاتە ھەرێمی كوردستان و دەیانەوێت لێرە كاری وەبەرھێنان بكەن. دەشڵێ: "ئێمە هەموو ئاسانكارییەكیان بۆ دەكەین".

دارا جەلیل خەیات، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شاندێكی ئابووری یەكێتی ئەورووپا لە ووڵاتی بەلجیكاوە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن و ئێمەش پێشوازیان لێ دەكەین، كە بڕیارە سبەینێش لە ژووری بازرگانی كۆنگرەیەكمان ھەبێت و لەوێ باسی ھەموو وردەكارییەكان دەكەین".

خەیات گوتیشی: "مەبەست لەو سەردانە، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێم و وڵاتانی یەكێتی ئەورووپایە، بە تایبەت لە بواری ئابووریدا، چونكە ئەوان دەیانەوێت لە ھەرێمی كوردستان كاری بازرگانی و وەبەرھێنان بكەن، هەر لەبەر ئەوەش ئەو شاندە دێت كارەكان دەبینێت و دواتریش كە دەگەڕێنەوە بۆ بەرپرسانی خۆیان لە وڵاتانی ئەورووپا باسی هەرێم دەكەن تا بازرگانان و وەبەرهێنەرانیان بێنە ھەرێمی كوردستان كار بكەن، ئێمەش ھەموو ھاوكاری و ئاسانكارییەكیان بۆ دەكەین".

Paylas: