Kurdistan
شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد
پەیامی کورد... شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد
بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغداد و مەبەستی سەردانی ئەمجارەش پرسی هەڵبژاردن و ئامادەکارییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شاندێکی هەرێمی کوردستان پەیوەست بە پرسی هەڵبژاردن دەچێتە بەغدا، بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی، "کۆمەڵێک رێکاری کارگێری و دارایی هەیە بۆ خۆئامادەکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەوەی کە پێویست بووە کردوویەتی، هەروەها هەماهەنگی کردووە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەم دانیشتنانەش بەردەوام دەبێت".