شاندێكی باڵای سەربازی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد … شاندێكی باڵای سەربازی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شاندێكی باڵای فەرماندەی هاوبەشی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی چەند تەوەرێك كۆدەبنەوە، لە وانە پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە.
ئەو سەرچاوەیە بۆ ماڵپەڕی پارتی وتی: ئەمڕۆ شاندێكی فەرماندەی هاوبەشی عێراقی كە شاندێكی باڵا دەبێت سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن لەبارەی چەند تەوەرێك، لەوانە گفتووگۆكردن لەبارەی ژوورە هاوبەشەكانی ناوچە كوردستانیەكان و پێكهێنانی دوو لیوا بۆ ئەو ناوچانە و هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولا.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەروو: لەكۆبوونەوەی نێوان ئەو شاندە و شاندی وەزارەتی پێشمەرگە هاوپەیمانانیش بەشداری تێدا دەكەن بۆ ئەوەی ئاگاداری هەموو وردەكاریەكانبن، چونكە كار دەكرێت بۆ ئەوەی دوو لیوای هاوبەش بۆ ناوچە كوردستانیەكان دروست بكرێن.