TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشڕەویی شەڕڤانان لەدێرەزوور بەردەوامە

نەهرۆ
Admin
📅 11 Mayıs 2018 17:58

هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی ناوچەکانی دێرەزووردا گەیشتوونەتە قۆناغێکی گرنگ و دوو كیلۆمەتریان ماوە بگەنە گوندی باغوز.

ئاژانسی فورات نیوز، لە هەواڵێکیدا بڵاویکردووەتەوە، کە شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بەردەوامن لە پێشڕەویكردن.

باس لەوەشکراوە، کە شەڕڤانان لەو ناوچەیەدا مینە چێندراوەكانیان پووچەڵكردووەتەوە و دوو كیلۆمەتریان ماوە بگەنە گوندی باغوز، لەسەر لێواری رووباری فورات لە سنووری قەزای بوكەمال.

جێی ئاماژەیە، قۆناغی كۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جەزیرە ماوەی (١٠) رۆژە بەردەوامی هەیە، و لەو قۆناغەشدا شەڕڤانانی هەسەدە لەسەر سنووری سوریا – عێراق (٢١) كیلۆمەتر پێشڕەوییان كردووە.

Paylas: