ئاشکرا بوونی هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە پەرلەمان
ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەینێت، کە گرفتێکی ئەوتۆ نەماوە لەبەردەم تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لە سەر پڕۆژەیاسای چاکسازی ئەنجام بدرێت و یەکلایی بکرێتەوە.
دوای ئهوهی پڕۆژەیاسای چاكسازیی مووچه و خانهنشینی و دهرماڵهكان بۆ جاری یهكهم له هۆڵی پهرلهمان پهسند كرا، بهڵام بههۆی بوونی تێبینی لهسهر یاساكه، سهرۆكایهتی پهرلهمانی کوردستان گهڕاندیهوه بۆ دانیشتنهكانی پهرلهمان.
لە لێدوانێکی تایبەتدا، شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارە ی هۆکاری ئەنجام نەدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە سەر پڕۆژەیاسای چاکسازی، کە بڕیاربوو ١٤ی ئەم مانگە بکرێت ڕایگەیاند “ئەو گەرما و گەرمی و تەشەنووجاتەی هەیە لەهەرێم، بەهۆی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، نامانەوێت زیاتر قوڵبکرێتەوە، چەند ڕۆژێک دواخراوە بۆئەوەی لایەنەکان بە هێمنی و لە کەشێکی ئارام دا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاساکە بکەن، زیاتر بەیەکەوە دابنیشین و زیاتر لەیەکتری تێبگەن بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساکە ببێتە هی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان”.
شوان شێخ ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دەکات، کە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساکەش گرفتێکی ئەوتۆ نەماوە لە بەردەمی لە پەرلەمانی کوردستان و ڕەنگە لەهەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەی پەرلەمان لە سەر پڕۆژەیاسای چاکسازی بکرێت و یەکلایی بکرێتەوە.