TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاری شاباد لە ئاستی ئێراندا زیاترین ڕێژەی بێکاری هەیە

Rozan Ateş
Yazar
📅 21 Ağustos 2022 18:56

پەیامی کورد... شاری شاباد لە ئاستی ئێراندا زیاترین ڕێژەی بێکاری هەیە

"موجتەبا بەخشی پوور" نوێنەری شارەکانی شاباد و داڵاهۆ لە پەرلەمانی ئێران، "شاباد"ی وەکوو بێکارترین شاری ئێران ناو بردووە.

خەڵکی ئەو ناوچەیە داوای دامەزراندنی پەترۆشیمی و ڕێگای ئاسنینی کرماشان بۆ "شاباد"یان کردووە.

خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە کە ئەو تێچووەی کە لە ڕێگای ئاسنینی کرماشان - شاباد دەبوایە خەرج بکرێت لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای کرماشان بۆ مەلایەر سەرف کراوە.

ئەوان هەروەها ناڕەزایەتییان دەربڕیوە کە لایەنی پەیوەندیدار هیچ هەوڵێکی بۆ چارەسەری کێشەکانی ئەو ناوچەیە نەداوە و داوای خەڵک تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

 

Paylas: