TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین دەبێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 07 Haziran 2022 17:19

پەیامی کورد... کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین دەبێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاو کردەوە، بەپێی پێشبینییەکان خۆڵبارین دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە دوای نیوەڕۆ کەش لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەروەها سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان تەنیا لە پارێزگای دهۆک پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی سووک.

پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.

Paylas: