TR KU SO
FB X
Kurdistan

پیشوازی مەسروور بارزانی لە پرۆژەیاسایەکی دوو حیزبی ئەمریکا

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Ekim 2021 15:02

پەیامی کورد … پیشوازی مەسروور بارزانی لە پرۆژەیاسایەکی  دوو حیزبی ئەمریکا

ڕۆژی هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێكدا ڕای گەیاند پێشوازی لە پڕۆژە یاسای هەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات کە لەلایەن هاوڕێ سیناتۆرەکانیان کریس ڤان هۆلین و مارکۆ ڕوبیۆ سەبارەت بە ڕێزگرتن لە یادی ئۆپەراسیۆنی نەوای ئارام و هاوبەشیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پێشکەش کراوە.

هەروەها سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی ئەو حەفت ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکای كردووە بۆ پشتگیریکردن و سپۆنسەرکردنی پڕۆژە یاساکە کە ئەوانیش مایک وڵتز، جيم كوپەر، كريس ستيوارت، جەیسن کرۆ، دینا دیتەس، ئاندی کیم و دۆن باکۆن.

سەرۆكی حكوومەت رای گەیاندووە "دەستێوەردانی مرۆیی و دیاریکردنی هەرێمی نەفڕین، ژیانی خەڵکێکی زۆری لە مردن ڕزگار کرد، پاراستنی ئەو خەڵکە، لە پێناو پاراستنی ئەزموونی دیموکراسیمان زۆر پێویست بوو، کە بووە هۆی دروستبوونی دۆستایەتی و هاوبەشییەکی بەهێز و مۆدێرن لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا. ئەمڕۆ کوردستان هەرێمێکی ئارامە لە ناوچەیەکی ناسەقامگیردا".

مەسرور بارزانی هەروەها دەڵێ "دۆستایەتیمان لەسەر بنەمای بیروڕا و بۆچوونی هاوبەشەوە بنیات نراوە، بە هیوای بەردەوامبوونی کارکردن و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوڕێکانمان لە حکوومەت و کۆنگرێسی ئەمەریکا، لە پێناو بەهێزترکردنی ئەو دۆستایەتییە".

Paylas: