Kurdistan
سلێمانی..بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە (١٢) هاووڵاتی برینداربوون
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە (١٢) هاووڵاتی لە سلێمانی برینداربوون.
ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند، کە (١٢) هاووڵاتی بەگولـلە برینداربوون.
رونیشیکردەوە، کە لەئێستادا سێ هاووڵاتی لە نەخۆشخانەی شارن و(٩) هاووڵاتییەکەی دیکەیان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنن.