Kurdistan
سوودی ئاوی زەنجەبیل بۆ تەندروستی مرۆڤ
پەیامی کورد... سوودی ئاوی زەنجەبیل بۆ تەندروستی مرۆڤ
پسپۆران و شارەزایانی بواری خۆراک، سوودەکانی ئاوی ڕووەکی زەنجەبیل دەخەنە بەر باس و رایان وایە، بۆ دەستەبەرکردنی تەندروستییەکی باش، بەیانییان یەک کووپی بچووک ئاوی زەنجەبیل بخۆنەوە.
پسپۆرانی بواری خۆراک له پێگەی فەرمیی (تەندروست بە) جەخت دەکەنەوە، لەبەر 6 هۆکار پێویستە ئاوی زەنجەبیل بخۆیەوە، چونکە بۆ تەندروستیی ماسولکەکانت پێویستە، سیستەمی بەرگریی جەستەت بەهێز دەکات، تووشی پیریی پێشوەختە نابیت، سووڕی خوێنت باشتر دەبێت، جومگەکانت تەندروست دەبن و لەکۆتاییدا خواردنەوەی ئاوی زەنجەبیل بۆ ئەو کەسانەش بەسوودە، کە سیستەمی هەرسکردنیان تووشی کێشە بووە و بە سەختی خۆراکەکان هەرس دەکا.