Kurdistan
ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاشکرا کرا
پەیامی کورد... ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاشکرا کرا
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارینی بەردەوام ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاوی بەنداوەکان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان راگەیاند، “لە 8ی ئەم مانگەوە مانگەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی دوو مەتر زیادیكردووە، بەڵام هێشتا بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی مەترێک كەمترە”.
هاوکات سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان وتی، ” لە 8ی مانگەوە ئاستی ئاوی بەنداوەكە نزیكەی دوو مەتر و نیو زیادیكردووە و بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوەکە نزیكەی 20سانتیممەتر زیاترە”.