Kurdistan
کتێبی ئازادی یا دار چاپ و بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد... کتێبی ئازادی یا دار چاپ و بڵاو کرایەوە
کتێبی "ئازادی یا دار" لە نووسینی "محەممەدڕەزا سەیفی قازی" لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبەکە وەک لە ناوەکەی دەردەکەوێت باسی ئازایەتی و قارەمانیەتی ئەو قارەمان و ڕۆڵە بە ئەمەگ و لەخۆبوردووانەی کوردستان دەکات کە سەر و ماڵ و گیانیان لە ڕێگای ڕزگاریی خاکەکەیان دانا و چوونە ڕیزی نەمرانەوە.
هەروەها لە کتێبەکەدا باسی کۆماری کوردستان و ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە بە چڕ و پڕی دەکرێت و کۆمەڵێک وێنەی نایاب و مێژوویی و بەڵگەی بڵاونەکراوەشی لە خۆی گرتووە.
کتێبەکە بە هەر دوو زمانی کوردی و فارسی لە چاپ دراوە و بەرگە کوردییەکەی لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
"محەممەد ڕەزا سەیفی قازی" خەڵکی شاری "مەهاباد"ە و نەوەی "محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی" وەزیری بەرگری کۆماری کوردستانە.