تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان هێزەکانی کوردی ڕۆژئاوا و داعش هاتە ئاراوە
پەیامی کورد ... تێکهەڵچوونی قورس لە نێوان هێزەکانی کوردی ڕۆژئاوا و داعش هاتە ئاراوە
هێزەکانی کورد لە ڕۆژئاوا بە پشتیوانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە پارێزگای دێرەزۆر لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش دا دەرگیری بوون و تاکوو ئێستا هیچ زەرەرو زیانی گیانی ڕانەگەێندراوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک گوندی لازر لە ناوەندی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا شەوی ڕابردوو لەگەڵ تیکهەڵچوونی قورسی نێوان هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا و هاوپەیمانی ئەمریکا لەگەڵ ئەندامانی داعش بوو .
بە پێی نووسراوی ماڵپەڕی عنب بلدی ، سەرچاوەی خۆجەیی لە کۆتاییەکانی شەوی ڕابردوودا ڕایگەیاند ، کەل و پەلی سەربازی و هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا بە پشتیوانی و پاڵپشتی ٥ باڵەفڕی سەربازی هاوپەیمانانی ئەمریکا لەم گوندە جێگیر بوون و داوای لە دانیشتووانی ئەو شوێنە کرد کە لە ماڵەکانی خۆیان دەرنەچن .
هەر بە پێی ئەم راپۆرتە ، لە دوای تێکهەڵچوونی زۆر قورس لە نێوانیان یاندا ، باڵەفڕەکانی سەربازی ش چەندین مووشەک یان بەرەو ئەو ماڵانە هاوێشتووە کە ئەندامانی داعش لەوێ خۆیان حەشاردابوو . تێرۆریستێکی عێراقیش دەست بەسەرکرا و دوو تێرۆریستی دیکەش خۆیان تەقاندەوە بەڵام هیچ زەرەر و زیانی گیانی بەدوادا نەبوو .