Kurdistan
تەقینەوەیەک لە سنووری خورماتوو ڕوویدا
پەیامی کورد... تەقینەوەیەک لە سنووری خورماتوو ڕوویدا
تەقینەوەیەک لە سنووری قەزای خورماتوو ڕوویدا، بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، بۆمبێکی چێنراو بە چەند هاووڵاتییەکدا تەقیوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە تەقینەوەیەک لە سنووری قەزای خورماتوو ڕوویدا، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی سلێمان بەگ ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان بۆمبێکی چێنراو لە جۆگەیەکی ئاوی سنووری قەزای خورماتوودا تەقیوەتەوە و سێ کەس کە خەڵکی گوندی مەفتولی باشووری ناحیەکەن برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان، بۆمبەکە لە جۆگەیەکی ئاودا بە سێ مێردمنداڵدا تەقیوەتەوە و هەرسێکیان برینداربوون و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، یەکێک لەو سێ مێردمنداڵە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەرکووک کراوە.