یەکێتی لەڕێگای ھێزی سەربازییەوە چەندین پێشێلکاری ئەنجام داوە
دوای ئەو پێشێلکاریانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسنووری پارێزگای سلێمانی لەدەنگدانی تایبەتی و گشتی دا ئەنجامی دا لەپڕۆسەی بەڕێوەچوونی دەنگدانی ھاوڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
جگە لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان نەبێت ـ سەرجەم پارت و لایەنەکان لەسنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە بەھۆی ئەو ناڕوونی و ساختەکاری و ناشافافیەتەی لەسلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامی دا ، بەجۆرێک یەکێتی لەڕێگای ھێزی سەربازییەوە چەندین پێشێلکاری ئەنجام دا لەدەنگدانی گشتی و تایبەتی دا بەرامبەر بەو لایەنانەی کەلایەنگری ئەو نین ، تایبەت ڕێگری کردن لەئەندامانی پارتی لەنەچوونیان بۆ سەر سندوقی دەنگدان لەپێناو دەنگ نەدانیان ، وەجگە لەو ھێزانەی یەکێتی جوولاندی هێز لەقەزاو ناحیەکاندا بۆ ترساندنی دەنگی ھاووڵاتیان .
عەتا شێخ حەسەن ووتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند : لەکۆی پارێزگای سلێمانی ئەنجامی ھەڵبژاردن ڕەتدەکەینەوە ، تەواو ساختەکاریە پرۆسە کە لەسلێمانی ، ئێمە خۆمان ئەنجامی ڕێژەی ھەڵبژاردنی کاندیدانمان لایە کەچەندە کەچی دواتر بەڕێژەیەکی بەرچاو دەنگەکانیان دابەزیووە و دەستکاری کراوە ، بەپێی بەرنامەی دارێژراو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ساختەکاری ئەنجام داوە ، وەجگە لەوە ھێزەێک لەئێستادا لەسنووری سلێمانی تەقە بەسەر بارەگاکانماندا دەکەن .