TR KU SO
FB X
Kurdistan

کاتی سەردانکردنی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دیاریکرا

سارا
Yazar
📅 11 Haziran 2020 21:43

پەیامی کورد     ...    کاتی سەردانکردنی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دیاریکرا

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ده‌ڵێت: "حكومه‌تی ھه‌رێم و به‌غدا بەڵگەی داواكاری خۆیان بۆ گفتوگۆكردن ئاماده‌كردووه‌ و ھه‌فته‌ی داھاتوو شاندی ھه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
د. ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ی لیژنه‌ی دارایی و په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی راگه‌یاندووه‌، "رۆژی چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری داراییمان میوانداریكردبوو له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دەرباری وه‌رگرتنی قه‌رز له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عیراق، پرسیارمان لێكرد له‌باری پشكی ھه‌رێم له‌ قه‌رزه‌كه‌، ئه‌ویش باسی له‌وه‌كرد كه‌ حكوومه‌تی عیراق وه‌ره‌قه‌یه‌كی داواكاری ئاماده‌كردوه‌و حكومه‌تی ھه‌رێمیش وه‌ره‌قه‌یه‌كی ئاماده‌كردوه‌، ھه‌فته‌ی داھاتوو شاندی ھه‌رێم دێته‌ به‌غدا و ده‌ست به‌گفتووگۆ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ رێككه‌وتن".
بڕیارده‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ووتیشی: "گفتوگۆكان ته‌نیا باسی مووچه‌ نابێت، ھه‌موو پرسه‌ داراییه‌كان ده‌كرێت به‌ یه‌ك پاكێج، وه‌كوو مووچه‌ و داھاتی گومرگه‌كان و داھاتی نه‌وت و ھه‌موو پرسه‌كان به‌یه‌ك پاكێج چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ده‌خرێته‌ ناو بودجه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بكرێت".
سه‌فار باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌وان باسیان له‌وه‌ كرد ئه‌مساڵ پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ نه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ رازی نه‌بووین و داوامانكرد كه‌ بۆ شه‌ش مانگ بوودجه‌ ئاماده‌ بكه‌ن".

Paylas: