TR KU SO
FB X
Kurdistan

تورکیا بۆردوومانی مووسڵی کرد و ٥ کەسی کردە قوربانی

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Temmuz 2022 22:52

پەیامی کورد... تورکیا بۆردوومانی مووسڵی کرد و ٥ کەسی کردە قوربانی

بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێک لە سەنتەری شاری مووسڵ-کرا و بە هۆییەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ی تەمموز، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکیان لە سەنتەری شاری مووسڵ کردووە و بە هۆییەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا نەزانراوە، بەڵام سوپای تورکیا لە ناحیەی بامەڕنێ بنکەیەکی سەربازییان هەیە و چەند جارێک پەکەکە هێرشی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکە.

جێی ئاماژە بۆ کردنە، ئەمە یەکەم جار فڕۆکەی تورکیا بۆردوومانی سەنتەری شاری مووسڵ دەکات.

Paylas: