Kurdistan
تورکیا کوژرانی شەش سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
پەیامی کورد... تورکیا کوژرانی شەش سەربازی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، شەش سەربازیان لە هەرێمی کوردستان کوژراوە و سەربازێکیش برینداربووە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ هەینی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان، شەش سەربازیان کوژراون و یەکی دیکەشیان برینداربووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٨ی مانگی نیسانی ٢٠٢٢، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپەڕاسیۆنێکی بۆسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر ناوی “چنگ قفڵ” راگەیاند و تێیدا ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشینی بە چڕی بۆردوومان کرد و هەتا ئێستاش لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە.
هاوکات، تورکیا لەنوێترین ڕاگەیەنراودا جەختی لە بەردەوامی هێرش و ئۆپەراسیۆنەکان بۆسەر هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” کردەوە.