Kurdistan
تورکیا و ئیسرائیل ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند
پەیامی کورد... تورکیا و ئیسرائیل ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند
ئیسرائیل و تورکیا ئاساییبوونەوەی تەواوەتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ڕایگەیاند و باڵیۆز و کونسوڵەکانی هەر دولا دەگەڕێنەوە.
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەڵێت، باڵیۆز و کونسوڵی نوێ دیاری دەکەن و بڕیاریانداوە باڵیۆزێکی نوێ بۆ تەلئەبیب دابنێن. ناوی کەسەکانیش ڕادەگەیێندرێن.
وتیشی، "بەردەوام دەبین لە داکۆکی لە مافەکانی فەلەستین."