زانیاری تایبەت : مەکگۆرک دوای سێ جار داواکاری ئینجا توانی چاوی بە سەرۆک بارزانی بکەوێت
دوای خیانه‌تەکەی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر سێ جار بڕێت مەكگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش داوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كردبوو به‌ڵام سه‌رۆك بارزانی دوو جاریان ڕه‌ت كرده‌وه و بۆ جاری سێهه‌م ڕازی بوو چاوی به‌نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكه‌وێت.
دووێنێ 15ـی 5 سه‌رۆك بارزانی دوای سێ جار داواكاری نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ به‌ڕێزیان ڕازیبو چاوی پێی بكه‌وێت، کە لەم کۆبوونەوەیەدا چه‌ند ته‌وه‌رێكی سیاسی سه‌رگۆڕه‌پانی كوردستان و عێراق تاوتوێ كرا.
پاش خیانه‌تی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ، سه‌رۆك بارزانی ئاماده‌نه‌بوو چاوی به نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكه‌وێت،كه چه‌ندین جار داوای دیداری سه‌رۆكی كردبوو.
له‌كۆبونه‌وه‌ی 15ـی ئه‌م مانگه‌شدا برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی داعش به سه‌رۆك بارزانی وتووه " جه‌نابی سه‌رۆك تۆ مه‌رجه‌عی باڵای كوردیت و هه‌گیز هیچ ووڵات و لایه‌نێك ناتوانێت ده‌وری به‌ڕێزتان نادیده بگرێت ".