Kurdistan
زیاتر لە یەك میلیۆن ڤاكسینی تر گەیشتە عیراق
پەیامی کورد … زیاتر لە یەك میلیۆن ڤاكسینی تر گەیشتە عیراق
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەك میلیۆن و 200 هەزار ڤاكسینی تر گەیشتووەتە عیراق كە لە جۆری فایزەرە و بەسەر پارێزگاكان و هەرێمی كوردستاندا دابەش دەكرێت.
كۆمپانیای گشتی بە بازاڕ كردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكیەكانی سەربە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، وەجبەیەكی نوێی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا گەیشتووەتە عیراق.
رونیشكراوەتەوە، وەجبەكە لە یەك میلیۆن و 239 هەزار و 30 ڤاكسین پێكدێت و جۆرەكەی فایزەرە و لەلایەن دەستپێشخەری "كۆڤاكس"ی سەربە رێكخراوی یونسێفەوە نێردراوە.
جەخت لەوەش كراوەتەوە، ڤاكسینەكە گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی بەغدا و دەست بە دابەش كردنی بەسەر پارێزگاكاندا بە هەرێمی كوردستانیشەوە كراوە.