Kurdistan
"زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لەهەرێم مافی دەنگدانیان هەیە"
بەوتەی سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مازن عەبدولقادر، سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، کە "بۆ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە (١٢)ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، كۆی گشتی دەنگدەران لە هەرێمی كوردستان، سێ ملیۆن و (١٤٤) هەزار و (٧٣٠) کەسە".
دەشڵێت، "ئێستا (١٧٣) بنكەی دابەشكردنی كارتی دەنگدان لە پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان هەیە، لەهەولێر (٥٣) بنكە، لەسلێمانی (٧٩) بنكە، لەدهۆك (٤١) بنكە کراوەتەوە، تیایدا (٢٥) قەوارەی سیاسی لەهەرێم كێبڕكێ لەسەر (١٦) کورسی لەهەولێر و (١٨) کورسی لەسلێمانی و (١١) کورسیش لەدهۆک دەکەن".