TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە

📅 24 Şubat 2026 05:52
پەیامی کورد   ...   سەرۆكى هەرێمى كوردستان لەگەڵ نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا کۆبووەوە

دووشەممە 2026/2/23 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان، پێشوازی لە تۆم باراك، نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووریا و باڵیۆزى ئەمریكا لە توركیا و شاندێكى یاوەرى كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا كە جaشوا هاریس، كاربه‌ڕێكه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ئامادەی بوو، پەیوەندییەكانى ئەمه‌ریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمى كوردستان، دواپێشهاتەكانى بارودۆخى سووریا و پرۆسەى سیاسى لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.

شاندى میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵى سەرۆك نێچیرڤان بارزانى لە هەوڵە دیپلۆماسییەكانى بۆ سەقامگیری ناوچەكە و هێوركردنەوەى ئاڵۆزییەكان و ڕێككه‌وتنى نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا دەربڕى. لاى خۆیه‌وه‌ سەرۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كردەوە كە هەرێمى كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرى ئارامى و سەقامگیرى دەبێت.

دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تەوەرێكى دیكەى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرyنگی چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

Paylas: