Kurdistan
سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر دوو لاوی كورد
سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر دوو لاوی كورد
دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی "سۆران ئەرشەدی"، کوڕی حەسەن و "هێمن بەهرامی"، کوڕی مەحموود (ناسراو بە مەحموودە سوور)، خەڵکی گوندی "گڵۆڵان"، کە پێشتر بە هۆی چالاکی سیاسییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەست بەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە، سزای زیندانیان بۆ دەرچووە.
بەپێی زانیارییەکانی چاونیووز، هەریەکە لەو هاووڵاتییانە، لەلایەن دادگاوە سزای ٢ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانیی هەڵپسێردراو و ٨ مانگ سزای تەعزیرییان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە، ساڵی ڕابردوو، لە ڕێکەوتی ٢٦ی سەرماوەز، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکی سیاسی و دوای ئەوەی ئاشکرا بوون، دەست بەسەر کران.
شایانی باسە، ناوبراوان بۆ ماوەی سێ مانگ لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتدا لەژێر لێکۆڵینەوە بوون و دواتر بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنیان ئازاد کرابوون.