Kurdistan
لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت
پەیامی کورد ... لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت
وەزارەتی دارایی رایدەگەێنێ کە لیستی مووچەی مانگی شوبات و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ( 23 ی شوباتی 2026) لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی کانوونی دووەم لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت و سبەی سێ شەممە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.
تێبینی؛ هەندێک زانیاری و هەواڵی نادرووست لە سەر لیستی مووچەو ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکیان نییەو تێکڕایان ناڕاستن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
23 ی شوباتی 2026