TR KU SO
FB X
Kurdistan

پۆلیسی هەولێر پلانێکی نوێ ئاشکرا دەکات

📅 23 Şubat 2026 06:17
پەیامی کورد   ...   پۆلیسی هەولێر پلانێکی نوێ ئاشکرا دەکات

بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و لێکەوتە خراپەکانی تەکنۆلۆژیاوە، هێزەکانی پۆلیس، پشت بە سیستەمی نوێ دەبەستن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو تاوانانە.

(​عەمید کامل بەرزنجی)، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند،​ سەرجەم بەشەکانی پۆلیس ڕاسپێردراون بە شێوازێکی زانستی و یاسایی مامەڵە لەگەڵ کەیسە ئەلیکترۆنییەکاندا بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی گشتگیری هۆشیاری لە قوتابخانەکان و ناوەندەکان دەستی پێکردووە بۆ ناساندنی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.

​پەیوەست بە ئامادەکاری و گرتنەبەری ڕێوشوێنە پێویستە یاساییەکان، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕوونی دەکاتەوە، بەشی (IT)ی پۆلیسی هەولێر بە ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ چالاک کراوە و شەو و ڕۆژ لە خزمەت هاووڵاتیان دایە بۆ دەستنیشان کردنی ناسنامەی تۆمەتباران و دەستگیرکردنیان بەپێی یاسا.

Paylas: