Kurdistan
ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ەوە
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان ەوە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانییەتی پێنج حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و، جەخت دەکاتەوە ڕێگە نادات هیچ لایەنێک هەرێمی کوردستان لە دژی هیچ ووڵاتێکی دراوسێ بەکار بهێنێت.
دەقی ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ .
ئەمڕۆ چەند لایەنێک، ڕاگەێدراوێکیان بڵاوکردەوە کە تێیدا ھەڕەشەیان لە ووڵاتێکی دراوسێ کردووە، لەم ڕووەوە بە پێویستی دەزانین دووپاتی بکەینەوە کە ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە فاکتەری سەقامگیری و ئارامی بووە لە ناوچەکەدا و ھیچ کاتێک سەرچاوەی ھەڕەشە و مەترسی نەبووە بۆ ئاسایشی ھیچ ووڵاتێکی دراوسێ و ڕێگەش نادات، ھیچ لایەنێک، ھەرێمی کوردستان لە دژی ھیچ ووڵاتێکی دراوسێ بەکار بھێنێت.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٢/٢٢