TR KU SO
FB X
Magazîn

دوای ٦ ساڵ تایەیەک لە ملی تیمساحێک دەرهێنرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Şubat 2022 17:24

پەیامی کورد...دوای ٦ ساڵ تایەیەک لە ملی تیمساحێک دەرهێنرا

تیمساحەکە لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە، کەوتبووە داوی ئەو تایەوە، ئەمەش ببوە هۆی نیگەرانی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی ئەندوونزیا، هەرچەندە پێشتر چەند جارێک هەوڵدرابوو بۆ ڕزگارکردنی، بەڵام نەتوانرابوو تایەکە لە ملی دەربهێنن.

لە ماوەی ئەو ساڵانەدا، بەهۆی گەورە بوونی تیمساحەکە زیان بە جەستەی گەیشتبوو، بەڵام تیمەکە بۆ ماوەی سێ هەفتە چارەسەر بۆ تیمساحەکە دەکات و دواتر دەخرێتەوە ناو ژیانی ئاسایی خۆی.

ساڵانە بەهۆی پاشماوەکان و پیسبوونی ژینگە، هەزاران باڵندە دەبنە قوربانی و چەندین جاریش باڵندەکان بەهۆی ئەو پاشماوانەوە بە شێوەیەکی دڵتەزێن گیان لەدەست دەدەن.

 

Paylas: