Magazîn
ئەپڵ نەمایش کردنی ئایفۆنە نوێیەکانی دواخست
پەیامی کورد ... ئەپڵ نەمایش کردنی ئایفۆنە نوێیەکانی دواخست
کۆمپانیای ئەپڵ بە نیازە کۆمەڵەی نوێی مۆبایل گەلی زیرەکی ئایفۆن لە ئەمساڵ هەندێک درەنگتر لە کاتی هەمیشەیی خۆی نەمایش بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە بە پشت بەستن بە لۆکا مایستری بەڕیوبەری گشتی ماڵی کۆمپانیای ئەپڵ ڕاگەیاندووە ..
بە ووتەی ئەو ، ساڵی ڕابردوو مۆدێلگەلی نوێی ئایفۆن ، لە کۆتایی مانگی سێپتەمبەر دەکەوێتە بازاڕەوە بەڵام ئێستا دەبێ چاوەڕوان بکرێت کە ئایفۆن گەلی نوێ چەند هەفتە درەنگتر نەمایش بکرێن . بەم شێوەیە چاوەڕوان دەکرێت کە مۆدێل گەلی نوێ تەنیا لە مانگی ئۆکتۆبەر بکەوێتە بازاڕ ەوە .ئەم کۆمپانیایە هۆکاری دواکەوتنی ئایفۆنە نوێیەکانی ڕانەگەیاندووە .