Magazîn
ئینستاگرام، واتسئەپ و فەیسبووک ڕاگیراون
پەیامی کورد... ئینستاگرام، واتسئەپ و فەیسبووک ڕاگیراون
ئەمشەو دووشەممە ١٢ی ئۆکتۆبر، تۆڕی كۆمەڵایەتی و پەیوەندیی جیهانی، فەیسبووك، ئینستاگرام و واتسئاپ لەكار وەستان، تا ئێستاش هۆكارەكەی نەزاندراوە.
لای خۆیەوە لە روونکردنەوەیەکی بەپەلە کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند: هەندێک لەبەشداربوان ناتوانن بەرهەمەکانمان بەکاربهێنن، بۆیە بەزوویی ئەو کێشەیە چارەسەر دەكەین و دوای لێبووردن دەکەین بۆ ئەو کێشەیە.
لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی گواستنەوەى عێراق دەڵێت، "لەکارکەوتنی ئەپەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئەپ جیهانییە و تەنها لە عێراقدا نییە."
شایانی باسه ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێڵی مۆبایل کێشەی تێکەوتووە.