ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
پەیامی کورد... ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات
ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات، کە لە ڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە بەکارهێنەر دەتوانێت کۆمێنتە کۆنەکانی بدۆزێتەوە، هاوکاریش دەبێت لە بینی ئەو پۆست و وێنانەی کە پێشتر سڕاونەتەوە.
ماڵپەڕی (GadgeSnow) بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئینستاگرام ڕووبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە لە دۆزینەوەی بەشێک لەو کۆمێنتانەی کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە نووسراون و ناتوانن بیدۆزنەوە، لەبەر ئەو هۆکارەش تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە زیاد کردووە، تاوەکوو بە ئاسانی یارمەتییان بدات لە سڕینەوە و دۆزینەوەی ئەو کۆمێنتانەی کە کردوویەتی.
ڕوونیشی کردووەتەوە، تایبەتمەندییەکە لە بەشی «Your activity» دەدۆزرێتەوە و بەم چەند ڕێگایەی خوارەوە دەتوانیت کۆمێنتەکانت ببینیت.
یەکەم: کردنەوەی واڵەکەی خۆت و دواتر لەلای ڕاستەوە ئەو سێ هێڵەی هەیە و ئەو ئایکۆنە هەڵبژێرە.
پاشان هەڵبژاردنی بەشی تایبەت بە لاپەرە تایبەتەکەت دەکرێتەوە.
دواتر هەڵبژاردنی ئایکۆنی «Your activity» و کلیک لە «Interactions» بکە و پاشان کلیک لە «Comments» بکە.
کۆتا هەنگاو کلیک لە «Oldest to Newest» بکە و پاشان کلیک لە «Apply» بکە و کۆمێنتە کۆنەکانی خۆت ببینەوە.