Magazîn
ئایا تا ئێستا تایبەتمەندییەکانی ڕەنگی شین تان زانیوە ؟؟؟
پەیامی کورد ... ڕووناکایی ڕەنگی شین ئێمە هێور دەکاتەوە ، بەکتریاکان لە ناو دەبات و ئەو سترێسەی کە بە هۆی تێکهەڵچوون و قیژەو هاوارەوە بەدی دێت بە شێوەیەکی خێرا لە ناو دەبات .
خوولەکێک دوای ڕاوەستان لە ناو شوێنێک کە ڕووناکایی شینی تێدایە کەسە هێور دەبێتەوە ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم کاتە بۆ ڕووناکایی ڕەنگی سپی ٣.٥ خوولەک دەخایەنێت .
بۆ زانیاری زیاتر ڕەنگی زۆربەی لۆگۆیە جیهانییەکانی ڕەنگی شینە .
ئەم ڕەنگە بە دەگمەن لە ناو میوە و سەوزەکاندا دەبینرێت ، ئەم ڕەنگە ڕەنگی بەهەشت و مۆعجیزەیە .
بە پیی ئامار و داتاکان ڕەنگی شین یەکەمین و خۆشەویسترین ڕەنگ لە لای پیاوان هەژمار دەکرێت هەر بۆیە لە جیهاندا پلەی یەکەمی هەیە .
لە ٥٣% ئاڵای ووڵاتانی جیاوازی جیهاندا لە ڕنگی شین بە کار هاتووە .