TR KU SO
FB X
Werzis

فیفا لە نامەیەکدا بۆ بەرپرسانی ئێران داواکاری بەشدار بوونی ژنانی ئێرانییە لە پاڵەوانیەتی ٢٠٢٢ دا

سارا
Yazar
📅 21 Haziran 2019 22:41

پەیامی کورد    ...    بەڕیوبەری گشتی فیفا لە نامەیەکدا داوای لە فێدراسیۆنی فووتبۆڵی ئێران کردووە لە یاریگاکانی ئەم ووڵاتەدا ئیزنی ئامادەبوونی ژنان بدرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، جیانی ئینفانتینۆ ، بەڕیوبەری گشتی فیفا داوای لە فێدراسیۆنی فووتبۆڵی ئێران کردووە لە یاریگاکانی ئەم ووڵاتەدا ئیزنی ئامادەبوونی ژنان بدرێت تاکوو بتوانن لە مەرحەلەی سەرەتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بەشداری بکەن .

 لە نامەکەی فیفا دا بۆ فێدراسیۆنی ئێران هاتووە : بەداخەوە ، ئێران لە بەدی هێنانی وەعدەکانی حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە لە مانگی مارچی ٢٠١٨ دا سەبارەت بە ئیزنی ئامادەبوونی ژنان لە پاڵەوانیەتی فووتباڵ دا سەرکەوتوو نەبوو .

هەربۆیە داوا لە فێدراسیۆنی فووتباڵی ئێران و بەرپرسانی دەوڵەتی دەکەم تاکوو پێش ١٥ی مانگی جووڵای بڕیارێک بدەن و بە هەموو ژنانی ئێرانی و بیانی ئیزنی کڕینی بلیت و ئامادەبوون لە پاڵەوانییەتی مەرحەلەی سەرەتایی جامی جیهانی قەتەر لە ساڵی ٢٠٢٢ ، کە لە سێپتەمبەری ٢٠١٩ ەوە دەست پێدەکات بدەن .

Paylas: