Werzis
زیدان بە مەرج پەیوەندى بە بایرن میونخەوە دەکات
زینەدین زیدانى فەڕەنسى بە مەرج ئامادەیە پەیوەندى بە یانەى بایرن میونخەوە بکات.
ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دوپاتیکردووەتەوە، زیدان لاری لەوە نییە ببێتە راهێنەری یانە باڤارییەکە بەڵام مەرجی تایبەتی خۆی هەیە.
جەختی لەوە کردووەتەوە، راهێنەرە فەرەنسییەکە لەگەڵ بایرن میونشن نەگەیشتووەتە رێککەوتنی فەرمی بەڵام داوای لێکردوون ئەگەر پەیوەندیان پێوە بکات دەبێت پێکهاتەکەیان بەهێزتر بکەن.
زیدان لە 221 یاری راهێنەری ریال مەدرید بووە، لەو ماوەیەدا 140 بردنەوە و 48 یەکسانبوون و 33 دۆڕانیان تۆمار کردووە، یانەی شاهانە لەو ماوەیەدا 468 گۆڵی تۆمارکردووە و 211 گۆڵی لێکراوە.