Werzis
ئەڵمانیا لە کۆمەڵەکەی خۆی بووە چوارەم
پەیاما کورد ـ یارییەکانی کۆمەڵەی E مۆندیالی ڕوسیا ئەم ئێوارەیە کۆتایی پێهات بە سەرکەوتنی کوریای باشوو و سوید بەسەر ئەڵمانیا و مەکسیک وڵاتی ئەڵمانیا بۆ یەکمجار لە مێژووی تۆپی خۆیدا لە ریزی ئاخر جێی گرت.
یاری نێوان کوریای باشوور و ئەڵمانیا لە کاتێکدا هەتا خولەکی ٩٠ یەکسان بوون، لە خولەکی زیادکراودا کوریای باشوور توانی دوو گۆڵ تۆمار و بردنەوەیەکی مێژویی بۆ خۆی تۆمار بکات.
هیوو وون، گوڵچی کوریای باشوور لەم یارییەدا وەکوو باشترین یاریزان دیاری کرا.
لەلایەکی دیکەوە، سوید بە ٣ گوڵی بێ بەرانبەر لە مەکسیکی بردەوە هەتا وەکوو تیمی یەکەمی کۆمەڵەکەی سەربکەوێت.