ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات
ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید دەڕوات
خۆرخی میندێز، بەڕێوەبری کارەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕۆژی سێ شەمە لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاڵ مەدرید کۆبووەوە و باسی چارەنوسی ڕۆناڵدۆیان کرد لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید.
ڕۆژنامەنوسێکیش باسی ئەوەی کرد کە کۆبونەوەکەی خۆرخی میندێز، باش نەبوە لەگەڵ ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید و ئەو هەڵوێستەش ڕۆناڵدۆی توڕە کردووە.
ڕۆنامەنوسەکەش دەڵێ من ناتوانم هیچ شتێکی تر لەسەر کۆبونەوەکە باس بکەم بەڵام ئەوە دەزانم کە ڕۆناڵدۆ زۆر ئازاری پێ گەیشتوە و زۆریش بێتاقەت بووە لەسەر ئەو بڕیارانەی ڕیاڵ مەدرید بە گوێرەی ڕۆژنامەی (ئەس)ی ئیسپانی.
ڕۆناڵدۆ زۆر دڵخۆش بووە بە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ، بەڵام کۆبونەوەکەی پارێزەرەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە دڵ تەنگی کردووە و تاکو ئێستا هیچ گەرەنتیەکی ئەوتۆ نییە بۆ مانەوەی ڕۆناڵدۆ.
ڕۆژنامەنووسەکە دەڵێ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید پێش دەستپێکردنی یاری کۆتایی لەگەڵ لیڤەرپول دەیانزانی کە ئەمە دوا یاری ڕۆناڵدۆ دەبێت لەگەڵیاندا.