Werzis
ریال مەدرید بەشداری لە خەڵاتکردنی ئینێستا دەکات
ریال مەدرید بەشداری لە خەڵاتکردنی ئینێستا دەکات
یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتا یاریدا لە رۆژی هەینی ئاهەنگی ماڵئاوای بۆ ئەندرێس ئینێستا رێک دەخات و چەندین کەسایەتی و یاریزان بەشداری تێدا دەکەن.
بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ زیاتر لە 300 کەسایەتی ئامادە دەبن لە نێویاندا تیمی کارگێڕی و هونەری بەرشەلۆنە و یاریزانەکانی ئێستا و کۆنەکانی بەرشەلۆنە وەکو چاڤی و پویۆل، هەروەها سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی ڕیال مەدرید ئیمیلیۆ بۆتراگینیۆش ئامادە دەبێت.
چەند سەرۆکێکی کۆنی بەرشەلۆنە ئامادە دەبن وەکو خوان گاسپارت و ئەنریک رینا و خوان لاپۆرتا.
ئینێستا خەڵات دەکرێت لە دوا یاریدا بەرامبەر ریال سوسیداد لە یاریگای کامپ نو، ئینێستا جامی خولی ئیسپانیا بەرز دەکاتەوە وەکو کاپتنی بەرشەلۆنە.