Werzis
زێدان باسی پێکانەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات
زێدان باسی پێکانەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات
لە دوای تەواو بوونی یاری کلاسیکۆ پرسیاریان لە زێدان کرد لەسەر پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ، ئایە مەترسیدارە و دەتوانێ بەشداری یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بکات لە 5/26.
ڕۆناڵدۆ لە یاری کلاسیکۆدا دوای تۆمارکردنی گۆڵی بەرامبەر توشی پێکان بوو، هەرچەندە گێمی یەکەمی یارییەکەی تەواوکرد بەڵام زێدان پێی باش بوو کە ڕۆناڵدۆ گێمی دووەم یاری نەکات و سەرکێشی نەکات.
زێدان دەڵێ پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ زۆر مەترسی نییە و ئەمڕۆش پشکنینی بۆ دەکرێت و دەڵێت بۆ ڕۆناڵدۆ ئەو پێکانانە ئاساییە و جێگای مەترسی نییە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایە ڕۆناڵدۆ ئامادە دەبێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ، زێدان دەڵێت هەموو هەوڵێک دەدەین تاکو ڕۆناڵدۆ ئامادەبێت بۆ ئەو یارییە.