11%ی توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان توش بوون

11%ی توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان توش بوون

پەیامی کورد … 11%ی توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان توش بوون

 

بەپێی توێژینەوەیەكی بەریتانی، لە شەپۆلی یەكەمی ڤایرۆسەكەدا لە هەر 10 توشبوویەكی كۆرۆنا لانیكەم یەكیان لە نەخۆشخانە و لەكاتی وەرگرتنی چارەسەر بۆ نەخۆشییەكی تر توشی پەتاكە بوون.

 

بەپێی توێژینەوەكە كە رۆژنامەی "ئیندیپێندێنت"ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، 11.3%ی توشبووانی كۆرۆنا لە بەریتانیا لە نەخۆشخانەكان توش بوون، ئەویش لە رێگەی پزیشكان و پەرستاران و فەرمانبەران و نەخۆشخانەكانی ناو نەخۆشخانەكە كە تووشبوو بوون.

 

رونیشكراوەتەوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا رێوشوێنەكانی دژی ئەو ڤایرۆسە لە نەخۆشخانەكان زۆر خراپ بوون، لە 82 هەزار و 624 نەخۆش كە لە نەخۆشخانەكانی بەریتانیا چارەسەرەیان وەرگرتووە، گومان هەیە 5 بۆ 11 هەزاریان لە نەخۆشخانەكان تووش بوون.

 

بەپێی هەمان توێژینەوە، ئەوانەی توشی پەتاكە بوون لە نەخۆشخانەكان دەرچوون و نەیانزانیوە و دواتر دەركەوتووە كە تووشی كۆرۆنا بوون، ئەوەش بە بەراورد كردنی بەرواری چوونە نەخۆشخانە و دەركەوتنی نیشنەكان دەست كەوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە