پەیامی کورد ... یەکیتی بەرهەم هێنەرانی ووزەی ئەمریکا بە نیازن لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن تاکوو بۆیان دەرکەوێت کە ئایا عەرەبستانی سوعوودی ، ڕووسیا و چەندین ووڵاتی دیکە نرخی نەوتیان بە زەرەری ڕەقیبەکانی خۆیان لە ویلایەتەیەکگرتووەکان هێناوەتە خوارەوە یا خود نە ؟
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی Fox Business ، هارۆڵد هام ، ئەندامی شەورای بەڕیوەبردنی ، یەکیتی بەرهەم هێنەرانی ووزەی ئەمریکا ، سەرۆکی کۆمپانیای Continental Resources ، و ڕاوێژکاری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بواری ووزە ڕۆژی چوارشەممە جگە لە ئاماژەدان بەم بابەتە ڕایگەیاند : سەعوودییەکان لەگەڵ ڕووسیا تیمێکیان پێکهێناوە و بازاڕی نەوتیان قورغ کردووە کە ئەمە بە واتای هێرشی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر بەرهەم هێنەرانی ئەمریکی . هام بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە لەم دواییانە لەگەڵ ئەندامانی شاندی بەڕێوەبەری یەکیتی بەرهەم هێنەرانی ووزەی ئەمریکا کە بریتین لە ١٠ هەزار بەرهەم هێنەری نەوت و گازی سرووشتی ووتووێژی کردووە ، ووتی : ئێمە ئەم جۆرە کێشانەمان پێشتر چارەسەر کردبوو و هەر بۆیە کاتی خۆمان بە بێ هۆ بە فێڕۆ نادەین .
هام هەروەها ووتی ؛ ئەوان " عەرەبستان و ڕووسیا " لە حاڵی کەڵک وەرگرتنن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهاندا تاکوو هەموو هێزەکانی خۆیان لە دژی پیشەسازی ئێمە بخەنەگەڕ و خراپی بکەن بەڵام ئەم ڕووداوە ڕوو نادات . ئێمە هەوڵگەلی دیاریکراومان لە دژی ئەوان ئەنجام داوە و سەبارەت بە دامپینگ " کەمکردنەوەی درووستکراوی نرخ " لە لایەن دوو ووڵات و ژمارەیەکی دیکە لە ووڵان لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەین . هەروەها ئاماژەی بەوە دا درووست کردنی یەکیتی بەرهەم هێنەرانی ووزەی ئەمریکا لە هێز و توانایی پێشگرتن لە هەوڵەکانی ڕیاز و مۆسکۆ بەهرەمەندە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە