جووتیار عادل: داهاتی نەوتی مانگی سێ بۆ مووچەی مانگی دوو بەکار دەهێنین

جووتیار عادل: داهاتی نەوتی مانگی سێ بۆ مووچەی مانگی دوو بەکار دەهێنین

پەیامی کورد... جووتیار عادل: داهاتی نەوتی مانگی سێ بۆ مووچەی مانگی دوو بەکار دەهێنین

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکەی نەناردووە و بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو لە داهاتی نەوتی مانگی سێ بەکار دەهێنن.

جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری کە داوا کرابوو ڕاپۆرت لەسەر خەرجی داهاتەکان ئامادە بکرێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی سەرۆک و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەڕێوەچوو بڕیاردرا لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٠-٣ەوە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دەستپێبکات.

جووتیار عادل وتیشی: هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە نەناردنی ئەو بڕ پارەیە بوو کە بڕیار بوو حکومەتی عێراق بیناردایە و بەداخەوە نەیناردوە، هۆیەکی تر بۆ دواکەوتنی مووچە مەسەلەی نەگەڕاندنەوەی داهاتبوو بۆ گەنجینەی گشتی بۆیە ناچاربووین لە داهاتی نەوتی مانگی سێ مووچەی مانگی دووی پێ دابەش بکەین و کورتهێنانی پێ پڕ بکەینەوە.

لەبارەی ئەوەی بۆ جەژنی نەورۆز هەموو وەزارەتەکان مووچە وەردەگرن وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتی: وردەکاری دابەشکردن لای وەزارەتی داراییە، چاوەڕوان دەکەم بەر لە جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەمیان دابەش بکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە