پلۆسی : هێرشەکەی سەر قاسم سلێمانی بێ ڕەزامەندی کۆنگرێس ئەنجامدراوە و دوو دڵین لە پێشهاتەکان

پلۆسی  : هێرشەکەی سەر قاسم سلێمانی بێ ڕەزامەندی کۆنگرێس ئەنجامدراوە و دوو دڵین لە پێشهاتەکان

پەیامی کورد     ...    سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاند،" دودڵین لەو پێشهاتانەی بەهۆی كوژرانی قاسم سلێمانی لە سەر دەستی ئەمریكییەكان ڕوودەدەن، داواشی لە ئیدارەی ئەمریكا دەكات لەسەر دۆخەكە بەخێرایی كۆنگرێس ئاگاداربكاتەوە."
نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوەشكردوە، "ناكرێت گیانی سەربازانی ئەمریكی بخەینە مەترسیەكی گەورەوە لە رێگەی كارێكی ئیستفزازی نەگونجاوەوە."
دەشڵێت،"هێرشەكانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەترسی رووداوە توندوتیژییەكان زیاتر دەكات و ئەمریكا و جیهان بەرگەی رووداوی توندوتیژی واناگرێت كە گەڕانەوەی نەبێت."
روونیشیكردەوە،"ئیدارەی ئەمریكا هێرشەكەی لە عێراق بەبێ رەزامەندی و راوێژكردن بە كۆنگرێس ئەنجامداوە"
لە كۆتایشدا دەڵێت،"دەبێت كۆنگرێس لە هەمو ئەو وردەكارییانە ئاگاداربكرێتەوە، هەروەها ئەو هەنگاوانەی كە ئیدارەی ترەمپ لە داهاتودا دەیگرێتە بەر بەتایبەت زیادكردنی هێزو ناردنی بۆ ناوچەكە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە