پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسداران لە سووریا تێرۆر کرا
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان فەرهاد دەبیریان فەرماندەی پلە بەرزی سوپای پاسداران لە ناوچەی زەینەبییە لە دیمەشق لە سووریا کوژرا .
هەر بە پێی ئەم هەواڵە دوای گۆڕانکارییەکانی شەڕی ناوخۆ لە سووریا ڕاگەیندرا کە فەرهاد دەبیریان کە وەکوو فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسداران دەناسرێت و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە داعش ی بۆ ئازاد کردنی شاری تەمێر " پالمیرا " ی لە ئەستۆ بووە و کەسێکی زۆر نزیکی حەسەن نەسرۆڵلا سکرتێری گشتی حزبۆڵلای لۆبنان بووە بە شێوەیەکی نادیار تێرۆر کراوە تاکوو ئێستا هیچ سەرچاوەیەک چۆنیەتی کوژرانی ئەم فەرماندەیەی ڕانەگەیاندووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە