یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی ئێران بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی ئێران بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا

پەیامی کورد     ...     یەکەمین مانگی دەستکردی سەربازی ئێران بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا .

ئێران یەكەم مانگی دەستكردی سەربازیی بەناوی "نوور ١"ی  بە سەركەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد.
ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرایكرد، بە بەكارهێنانی مووشەكی "قاسد" و بە دوو قۆناغ، مانگی دەستكردی سەربازیی "نوور ١"یان بە سەركەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان كردووە و بە دووریی ٤٢٥ كیلۆمەتر لە ڕووی زەوییەوە لە رێرەوەكەی خۆیدا گیرساوەتەوە.
سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاندوە، مانگە دەستكردەكە لە بیابانێكی ناوەراستی ئێرانەوە ڕەوانەكراوە، پرۆسەكەشی بە دەستكەوتێكی گەورە و پێشكەوتنێكی نوێی لە بواری ئاسمانی و مووشەكی ئێران وەسفكرد.
پێشتر و لە مانگی دووی ئەمساڵ ئێران شكستیهێنابوو لە ناردنی مانگی دەستكردی "زەفەر" بۆ بۆشایی ئاسمان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە