قەدەغەی جەژنەکانی یەهوودییان بوو بە هۆکاری دەست لە کارکشانەوەی وەزیرێکی ئیسرائیلی

قەدەغەی جەژنەکانی یەهوودییان بوو بە هۆکاری دەست لە کارکشانەوەی وەزیرێکی ئیسرائیلی

پەیامی کورد    ...   قەدەغەی جەژنەکانی یەهوودییەکان بوو بە هۆکاری دەست لە کارکشانەوەی وەزیرێکی ئیسرائیلی .

بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە زەوینە داگیرکراوەکان و قەدەغەی بەریوەبردنی جەژنە ئائینییەکانی یەهوودی یان بوو بە هۆکاری دەست لەکارکشانەوەی وەزیرێکی ئیسرائیل .

بە پێ ڕاپۆرتێک ، " یاکووف لیتزمەن " وەزیری " خانووبەرە " "مەسکەن " لە کابینەی ئیسرائیل ڕایگەیاند : بە هۆی بەردەوامی قەرەنتینەی ڤیرووسی کۆرۆنا و یاساکانی قورس لەمبارەیەوە کە بووەتە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی هەموو جەژنەکانی یەهوودییەکان ، دەستی لەکار کشاندەوە . لیتزمەن ڕایگەیاندووە بە هۆی ئەوەی کە ئەم یاسایانە بە شێوەیەکی ناعادیلانە بووەتە هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی مەرسیم و جەژنە مەزهەبییەکان ، لە پۆستەکەی خۆی دەست دەکشێنێتەوە . لیتزمەن لەگەل هاوسەرەکەی تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوونە .

ئیسرائیل لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا یاسا و ڕێکارگەلێکیان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی گرتووەتەبەر بەڵام لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە یاسا و ڕێکارگەلی کۆرۆنایی چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە بە شێوەیەک هەموو جەژنەکان و مەراسیمەکانی ساڵی نوێی یەهوودی - ڕۆش هشانا - و هەروەها ڕۆژووی ڕۆژی کیپوور ‌هەڵوەشاوەتەوە . یاکووف کەسێکی تووندڕەو سەر بە حێزبی تووندڕەوی " یەهوودی " لە مانگی مارس بە هۆی ڕەخنەی گشتی لە شێوازی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەستی لەکارکشاندەوە ببوە وەزیری خانووبەرە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە